Yeşim Sert Karaaslan
13 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦ ھەزار و ٩٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٥٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٦ ھەزار و ٩٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٥٢٧ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
راگەیەندرا کە لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٧ کەسی دیکە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە گەیشتە ھەزار و ٢٦٧ کەس.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ١٠٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٥٨ ھەزار و ٨٣٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "٥٧ کەس گیانیان لەدستداوە و ھەزار و ٥٢٧ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە. ئەم ڤایرۆسە خۆشەویستانمان لێ دەسەنێ. یەکریزی و پێکەوییمان رێگری لەم پێشھاتانە دەکات. یەکریز بین لە پابەندبوون بە رێنماییەکان و دەرفەت بەم ڤایرۆسە نەدەین".