Murat Temizer
14 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند كه گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ناسیی بۆ به‌نده‌ره‌كه‌ی توركیا كارێكی رۆتینییه و مانگانه ئه‌نجام ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه كه‌شتی ئۆروچ ره‌ئیس له ١٠ی ئابه‌وه ده‌ستی كردووه به كاره‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و تا ئێستا له سێ هه‌زار و ٥٢٥ كیلۆمه‌تردا زانیاری كۆ كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك بنه‌مای كار كه‌شتییه‌كه مانگی یه‌كجار به‌مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه، جێگۆڕكێی كارمه‌ندان و ئاماده‌كارییه‌كانی دیكه بۆ به‌نده‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی توركیا جه‌ختی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه توركیا به پشتبه‌ستن به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له كاروچالاكییه‌كانی له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا.