Tuğrul Çam,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پێشوازی كرد له راپۆرتنووسی تایبه‌ت به سزادانی هه‌ڕه‌مه‌كی و بێدادگاییكردن-ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاگنێس كالامارد كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وان، جه‌مال خاشقجی بەسەردانێک لەتوركیایە.
چاوش‌ئۆغڵو و كالامارد له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه.
كالامارد و شاندی یاوه‌ری كه ژماره‌یه‌ك پسپۆڕن له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول-یش كۆده‌بنه‌وه. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وان، جه‌مال خاشقجی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ، عیرفان فیدان-یش كۆببنه‌وه.
كۆمیسیارێتی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشتر رایگه‌یاندبوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وان، جه‌مال خاشقجی ٢٨ی كانوونی دووه‌م-٢ی شوبات كالامارد سه‌ردانی توركیا ده‌كات. تیشكیشی خستبووه سه‌ر ئه‌وەی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌و دۆسیه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كالامارد به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌سه‌ر داواكاری ناوبراو "هه‌لومه‌رجی په‌یوه‌ندیدار به كوشتنی خاشقجی" له سۆنگه‌ی مافی مرۆڤه‌وه چاوی پیادا ده‌خشێندرێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت.
كالامارد ئه‌و زانیاریانه‌ی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت و ئه‌و پێشنیازانه‌ی له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌یانخاته روو وه‌ك راپۆرت پێشكه‌شی دانیشتنی مانگی حوزه‌یرانی ئەنجوومەنی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كات.