Sıtkı Yıldız,Abdullah Söylemez,Hüseyin Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئاگری/ئیدر – AA
به هۆی به‌فربارین له رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ئه‌و پێچه ئاویانه‌ی ئه‌و كانیاوه دروستیكردوون كه به دۆڵی ئونلهندی له ئیدر تێده‌په‌ڕن دیمه‌نێكی ناوازه‌یان دروستكردووه.
به هۆی ئه‌و به‌فربارینه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناوبڕ ماوه‌یه‌كه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه به‌رزاییه‌كانی ئیدری سپی پۆشكردووە.

به هۆی سهرماوسۆڵهیشهوه ئه‌و رووبارانه‌ی ئاوه‌كانیان له زنجیره چیاکانی ئاراسه‌وه دێن بوستوویهتی و دۆڵ و مێرگه‌كان به‌فر دایپۆشیوون.
ئه‌و پێچه ئاویانه‌ی ئه‌و كانیاوه دروستیكردوون كه به دۆڵی ئونلهندی له ئیدر تێده‌په‌ڕن دیمه‌نێكی ناوازه‌یان دروستكردووه. دیمه‌نه‌كه له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه تۆمار كران.
- ئاگری
فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای ئاگری-یش رایگه‌یاند كه به هۆی به‌فربارین و زوقم گرتنه‌وه رێگای ١٥ گوند داخراوه. تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان.