Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
28 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی زانستی له کیشوەری بەستەڵەکی باشوور (ئانتارکتیکا)، سبه‌ی تیمی توركیا كه له سێیه‌م گه‌شتی زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی ئانتارکتیکا به‌شداریی ده‌كه‌ن، به‌ڕێده‌كه‌ون.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سێیه‌مین گه‌شتی زانستیی نێوده‌وڵه‌تیی کیشوەری بەستەڵەکی باشوور له لایه‌ن زانكۆی ته‌كنیكیی ئیستانبوڵه‌وه ته‌واوكراوه.
له گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مساڵدا، 25 كه‌س به‌شدارن كه 17یان تورك و هه‌شتیان بیانین، ماوه‌ی مانگێك له چه‌ندین بواردا توێژینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌دا، توركیا له‌سه‌ر 13 پڕۆژه كارده‌كات.
جگه له كه‌سانی زانستی و ئه‌كادیمی، به‌رپرسانی كه‌شناسی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خشه، سه‌رۆكایه‌تیی گه‌شته‌كانی هێزی ده‌ریایی توركیا و فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كهناراوهكانیش له گه‌شته‌كه‌دا به‌شدارن.
هاوكات تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو به‌شداریی سێیه‌مین گه‌شتی زانستیی کیشوەری بەستەڵەکی باشوور ده‌كات و كار و توێژینه‌وه‌ی تیمه‌كه‌ی توركیا له شوێنی خۆیدا چاودێری ده‌كات.