Ramal Mahmood
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریى-عەنتاب: "لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە ئەرکی بە دوو بریکاری سەرۆکی داواکاری کۆماری، و چوار داواکاری کۆماری سپاردووە، لە شوێنی هێرشەکەدا هێلەگی پارچەپارچە بووی خۆکوژێک دۆزراوەتەوە. دەستیشکراوە بە رادەستکردنەوەی تەرمی قوربانیان بەکەسوکاریان دوای ئەنجامدانی کاری پێویست لە پزیشکی دادوەری".
سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماریى-عەنتاب رایگەیاند، لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە ئەرکی بە دوو بریکاری سەرۆکی داواکاری کۆماری، و چوار داواکاری کۆماری سپاردووە، لە شوێنی هێرشەکەدا هێلەگی پارچەپارچە بووی خۆکوژێک دۆزراوەتەوە. دەستیشکراوە بە رادستکردنەوەی تەرمی قوربانیان بەکەسوکاریان دوای ئەنجامدانی کاری پێویست لە پزیشکی دادوەری.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماری عەنتابدا ئاماژە بەوە کراوە، کاتژمێر ١٠:٥٠ شەوی ٢٠ی ئابی ٢٠١٦ لە ئاکامی ئەنجامدانی هێرشێکی خۆکوژی بۆسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە گەڕەکی بەیباهچەی ناوچەی شاهینبەی ٥٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دوای هێرشەکە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماری عەنتاب دوو بریکاری سەرۆکی داواکاری کۆماری، و چوار داواکاری کۆماری ئەرکیان پێ سپێردراوە، لەگەڵ پۆلیس دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە شوێنی رووداوەکە. لەشوێنی رووداوەکە یەک دانە هێلەگی پارچەپارچە بووی خۆکوژی دۆزراوەتەوە.
ھەروەھا دەستیشکراوە بە رادستکردنەوەی تەرمی قوربانیان بەکەسوکاریان دوای ئەنجامدانی کاری پێویست لە پزیشکی دادوەری. لەبارەی زانینی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماری، بە چڕوپڕی کارەکانی ئەنجامداوە و گەیشتووەتە کۆمەڵێک زانیاری و سەرەداوی گرنگ و، بە مەبەستی بەلاداڕێنەبردنی راستییەکان لەکاتی خۆیدا بۆ رای گشتیی ئاشکرای دەکەین".
لە بەیاننامەکەدا سەرۆکایەتی داواکاریی کۆماری عەنتاب، ئاماژەی بەوە داوە کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان زۆر بەوردی بەڕێوە دەچێت و گرنگی زۆر دەدەن بە ئاکامی ئەو لیکۆڵینەوە و بەدواداچوونانە.