توركيا

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٧ بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ٣٦ گومانلێکراو دەستگیر کران

Ahmet Buğra Olaç  | 21.04.2024 - نوێکردنەوە : 22.04.2024
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٧ بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ٣٦ گومانلێکراو دەستگیر کران

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٧دا کە هاوکات لە چوار پارێزگا بەڕێوەچووە، ٣٦ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

یەرلیکایا لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە، "بۆ ئاسایش، یەکگرتوویی و یەکسانی تورکیا، چاو لە هیچ تیرۆریستێک داناپۆشرێت و هێزە ئەمنییەکانیش پێداگرانە بەردەوام دەبن لەسەر خەباتەکەیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".

بە پێی نووسینەکەی یەرلیکایا، لە ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٧دا کە هاوکات لە چوار پارێزگای ئیستانبوڵ، ئەسکیشەهیر، ئیزمیر و قەیسەری بەڕێوەچووە، ٣٦ گومانلێکراوی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ڕاشیگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیش بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی و بەڵگەنامەی ڕێکخراوەییدا گیراوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڤیدیۆی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنەکەشی بڵاو کردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın