İlhami Erkılıç
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم– AA
پێشبینی باران بارینی به‌لێزمه و هه‌وره‌بروسكه له هه‌ریه‌ك له ئەرزەڕۆم، ئاگری، قه‌رس، ئیدر و ئه‌رده‌خان ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه بڵاوی كرده‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتیی نیمچه هه‌وراوی و ماوه ماوه‌یش زۆر هه‌وراوی ده‌بێت.
پێشبینیش ده‌كرێت له دوای نیوه‌ڕۆوه بارانی به‌لێزمه له ده‌وروبه‌ری ئاگری، قه‌رس، ئیدر و ئه‌رده‌خان ببارێت.
پله‌كانی گه‌رما به پێی وه‌رزی ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له باكووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: دێرسیم ٣٥، ئه‌رزنجان ٣٣، ئیدر ٣٢، ئه‌رده‌خان و ئاگری ٢٩، ئه‌رزه‌ڕۆم ٢٨ و قه‌رس ٢٧ پله.