Şükrü Gündüz
12 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2022
ئیستانبوڵ – AA
بارانێکی بەلێزمە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەردوو بەری ئاسیا و ئەورووپای شاری ئیستانبوڵی گرتووەتەوە و بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوامە.
شۆفێران بەهۆی باران بارینەوە بە هەستیاری زیاترەوە ئۆتۆمبێلەکانیان لێ دەخوڕن.
بەهۆی باران بارینەوە هاتوچۆ بەسەر پردەکانی شەهیدانی ١٥ی تەمووز و فاتیح سوڵتان محەمەد هێواش بووەتەوە.
پێشبینی دەکرێت بە درێژایی رۆژ باران بارینەکە بە شێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت.
بەهۆی کاریگەری باران بارینەکەوە دار لە ناوچەکانی کادیکۆی و بایرام پاشا هەڵکەندراون.