Sayim Harmancı,Mesut Varol,Emre Ilıkan
05 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2023
وان/هەکاری - AA
بارینی بەفر ناوچە بەرزەکانی وان و هەکاری سپی پۆش کرد.
لە ناوچەی کارابەت کە سەر ڕێگای وان-باهچەسەرایە دوو هەزار و ٩٨٥ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە، بارینی بەفر کاریگەر بوو.
تیمەکانی ١١مین ناوچەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانەکان، دەستیان کرد بە کارەکانیان لەبارەی یەکەم بەفری ساڵ کە لە ناوچەکە باری.
بەهۆی چڕی تەمەوە، لە ناوچەی کوروباش کە دوو هەزار و ٢٢٥ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە سەر ڕێگای وان-هەکاری، مەودای بینین دابەزیوە.
هاوکات بەهۆی بەردەوامی بارانی بەفرەوە لەناوچەکە، شۆفێران دووچاری سەختی بوون لە ڕێکردندا.
لە پارێزگای هەکاری، بارینی بارانی بەلێزمە لە ناوەندی شار و بارینی بەفر لە ناوچە بەرزەکان کاریگەر بوو.
بەهۆی بارینی بەفرەوە، چیای سومبول و دەوروبەری بەرگی سپیان پۆشی، کە سێ هەزار و ٤٦٧ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.