Mehmet Tosun
05 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، کۆرای ڤوراڵی لە تاجیکستان دەستگیرکرد و هێنایەوە بۆ تورکیا، کە بەهۆی "ئەندامێتیی لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداریی فەتۆ" ناوی لە لیستی پرتەقاڵی داواکراوانی تیرۆردایە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، ڤوراڵ کە بە ئاڕاستەی فەتۆ چووەتە تاجیکستان و لەوێ لە ناو ڕێکخراوەکەدا چەندین جۆر پۆستی بەڕێوەبەرێتیی هەبووە، ناوی لە نێو ڕێکخەرانی چالاکییە ڕێکخراوەییەکانی ڕێکخراوەکە لە ئاسیای ناوەڕاست و تاجیکستاندا هەیە.
ڤوراڵ ئەو ماوەیەی لە تاجیکستان بوو، ناو بە ناو سەردانی پەنسیلڤانیای کردووە و فەرمانی لە سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن وەرگرتووە، دوای ئەوەی هەڵاتووی فەتۆ، ئەمسال کۆچ دەستگیرکرا و هێنرایەوە بۆ تورکیا، ئەویش هەوڵی دا لە تاجیکستان هەڵبێت.