Zana Natık Kerem
05 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
وەزیری بەرگریی عێراق، سابت محەمەد عەباسی کە ئێستا بەسەدانێکی فەرمی لە ئەنقەرەیە لە میانیدا لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر کۆدەبێتەوە.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سابت محەمەد عەباسی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە ئەنقەرە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری بەرگریی عێراق، سابت محەمەد عەباسی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە رێوڕەسمێکی سەربازییدا، پێشوازیی لێدەکرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەوە کە دوای ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن، سابت محەمەد عەباسی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەی وەزیرانی بەرگریی عێراق و تورکیا، بابەتەکانی بەرگریی ، ئاسایش و ھاریکاریی لە پیشەسازیی بەرگریی نێوان ھەردوو وڵاتدا، تاوتوێ بکرێت.