Mesut Varol
12 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2022
وان - AA
بە ئامانجی رێگری کردن لە کۆچی نایاسایی، رێوشوێنە ئەمنییەکانی سەر هێڵی سنووری نێوان تورکیا - ئێران بۆ بەرزترین ئاست زیاد کراون.
لە پارێزگای وان کە درێژترین سنووری هەیە لەگەڵ ئێران، هێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەردەوام بەسەر هێڵە سنوورییەکاندا دەگەڕێن.
هەموو پێداویستییە تەکنەلۆجییەکانی وەک کامێرای چاودێری، تەلی هەستەوەر، دووربینی شەو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەکاردەهێندرێن و راستەوخۆ رێگری لە هەر تێپەڕینێکی نایاسایی دەکرێت.
لەودیو هێڵەکانی سنووریشەوە هێزەکانی کۆماندۆ، جەندرمە، هێزی تایبەت و ئاسایشپارێزەکان، بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری لە ئەرکدان. هەروەها هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان بۆ رێگری کردن لە هاتنی هەر بەلەم و یەختێکی نایاسایی لە دەریاچەی واندا دەوریە دەکەن.
- دیوارێکی ٤٠ کیلۆمەتری تەواو بووە و بە درێژایی ٢٣٣ کیلۆمەتریش خەندەق لێدراوە
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و قولەکانی چاودێری، پڕۆژەی دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنوور بە درێژایی ٢٩٥ کیلۆمەتر کە لە ئێستادا ٤٠ کیلۆمەتری تەواو بووە و بە درێژایی ٢٣٣ کیلۆمەتریش خەندەق لێدراوە.
هەروەها دروستکردنی ١٧٣ قولەی چاودێری تەواو بوون، لەسەر ئەو رێگایەشی کە دیوارەکەی لەسەر دروست دەکرێت ٢٢ ناوچەی مینڕێژکراو، پاککراونەتەوە و بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژەی دروستکردنی دیواری سەر سنوور، هەڵمەتی پاککردنەوەی ناوچە مینڕێژکراوەکان، بەردەوامە.
بەهۆی ئەم رێوشوێنانەشەوە لەمساڵدا رێگری لە هاتنە ناوەوەی ٤٧ هەزار و ٤٠٣ کۆچبەری نایاسایی کراوە. لە سەرتاسەری شاری وانیشدا هێزە ئەمنییەکان شەش هەزار و ٨٠٥ کۆچبەری نایاساییان دەستگیر کردووە و رادەستی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەرانیان کردون.
لە کۆی ٨٨٧ کەسیش کە تۆمەتبارن بە قاچاغچێتی کردن بە مرۆڤەوە ٢٩٧ کەسیان بەند کراون، دەستیش گیراوە بەسەر ٣٦٨ ئۆتۆمبێلدا و ١٦٦ حەشارگەش تێکدراون کە کۆچبەرانیان تیادا حەشاردراوە.