Alper Korkmaz
17 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ - AA
شەوی رابردوو بارانی بەلێزمە پارێزگای ئیستانبوڵی گرتەوە.
بەر لە دەستپێکی بارانەکەش هەورە بروسکە هەردوو بەشی ئاسیا و ئەورووپای شارەکەی گرتەوە. ئەو کەسانەی هاتبوون بۆ کەناراوەکانی ئوسکودار بە مۆبایلەکانیان وێنەی ئەم دیمەنانەیان گرت. لە شەقامی ئیستیقلالیش بەشێک لەو کەسانەی بە شەقامەکەدا دەڕۆیشتن بەبێ چەتر تووشی ئەم بارانە لەناکاوە بوون و ئەوانەشی کە چەتریان پێبوو، بە چەترەکانیان خۆیان لە تەڕبوون پاراست.
بەدرێژایی شەویش باران بارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام بوو و لە بەرەبەیاندا کاریگەرییەکانی کەمبووەوە.