Sayim Harmancı,Hikmet Temeş
12 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2023
هەکاری - AA
ماوەی دوو رۆژە بارانی بەلێزمە پارێزگای هەکاری گرتووەتەوە و لە ئەنجامی سەرڕێژبوونی مەنهۆڵەکاندا ئاو چووە ناو ماڵێکەوە.
بارانی بەلێزمە بووە هۆی پڕبوونی بەشێک لە مەنهۆڵەکانی پارێزگای هەکاری و لە ئاکامدا ئاو چووە نهۆمی ژێرزەمینی بینایەکی دوو نهۆمییەوە و زیانی بە کەلوپەلەکانی ناو بیناکە گەیاند.
خاوەنی خانووەکە بە هاوکاری دراوسێکان و تیمی تایبەتی شارەوانی ئاوەکەیان رادا.
حەکیم ئاجار یەکێکە لە دانیشتوانی ماڵەکە و باسی لەوە کرد کە بەهۆی سەرڕێژبوونی مەنهۆڵێکی پشت ماڵەکەیانەوە ئاو چووەتە ماڵیانەوە و رایگەیاند: "هەموو کەلوپەلەکانمان بوون بەژێر ئاوەوە. بەهاوکاری دراوسێکانمان و تیمی شارەوانی ئاوەکەمان رادا. پێویستە مەنهۆڵی باشتر بۆ ئێرە دروست بکرێت. ئێمە لە رەوشێکی سەختداین و چاوەڕێی هاوکاری حکوومەتین".
ئەو بارانە بەلێزمەیەی ماوەی دوو رۆژە ناوچەکەی گرتووەتەوە لە بەرزاییەکاندا گۆڕا بۆ بەفر.