Servet Taşdemir
13 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2023
بەدلیس - AA
لە قەزای تاتڤان سەربە پارێزگای بەدلیس، مریشکی لە تەندووری بوریاندا برژاو بەهۆی تاموچێژە جیاوازەکەیەوە خواستی زۆری لەسەرە.
مەدەنی گوڤەنچ کە خەڵکی بەدلیسە و ساڵانێکی زۆرە وەستای ئامادەکردنی مریشکی برژاوە، لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستی کردووە بە برژاندنی مریشک لە تەندووری بوریان.
گوڤەنچ دوای ئەوەی مریشکەکان بە سۆسی تایبەت خۆش دەکات و بە خەڵووز لەناو تەندووردا دەیانبرژێنێت، پێشکەش بە کڕیارانی دەکات.
گوڤەنچ باسی لەوە کرد کە تەنها لە مانگی رەمەزاندا، مریشک لە تەندووردا دەبرژێنێت و گوتی: "بەهۆی مانگی رەمەزانەوە شوێنکارەکەمان داخراوە، بۆیە بۆ بەربانگ لە تەندوور مریشک بۆ کڕیاران دەبرژێنم. مریشکی براژاو لەلایەن هاووڵاتییانەوە خواستێکی زۆری لەسەرە. مریشک لەناو تەندووردا بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بەجێدەهێڵین، کاتێک ئامادە دەبێت دەیخەینە پاکەتەوە و پێشکەشی کڕیاران دەکەین".
یەکێک لە کڕیارەکان بەناوی جومعە کۆڵداش رایگەیاند کە تامی ئەو مریشکەی لەناو تەندووردا دەبرژێندرێت زۆر جیاواز و خۆشە.