Özgün Tiran,Hakan Mehmet Şahin,Muhammet Ali Kemal
07 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
ئەدیرنە/کرکلارەلی- AA
لە هەریەک لە دەروازە سنوورییەکانی کاپیکولە، ئیپساڵا و دەرەکۆی لە تورکیا، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد.
لە دەروازە سنوورییەکانی تراکیا، سندوقەکان دانران و کابینەی دەنگدان جێگیرکران.
سوهەیلە کارا کە لە بەلجیکاوە هاتبووەوە و بەرەو قۆنیا دەچوو لە دەروازەی سنووریی کاپیکولە بووە یەکەم کەس کە دەنگی دا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.