Sangar Hamad Azeez
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان: "ئەوانەی دەیانەوێت بە سو‌و و مایەپوچ بوون ئابووریمان تێکبدەن، دوای ٢٤ی حوزەیران زۆر لە جاران بەهێز تر دەبین".
سەرکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان بەشداری لە پڕۆگرامی ئێوارەخوانی ژووری بازرگانی ئەنقەرە كرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سهركۆمار گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت بە سو‌و و مایەپوچ بوون ئابووریمان تێکبدەن، دوای ٢٤ی حوزەیران زۆر لە جاران بەهێز تر دەبین. ئێمە تەنیا ناڵێین پەرلەمانێکی بەهێز. تەنیا ناڵێین حکوومەتێکی بەهێز. ئێمە ته‌نیا ناڵێن تورکیایەکی بەهێز. لەگەڵ هەموو ئەمانە ئێمە دەڵین ئابوورییەکی بەهێز".
ئه‌ردۆغان لە درێژەدا گوتی: "توركیا به‌و سه‌ركه‌وتنه ئابوورییه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م ١٦ ساڵه‌ی دواییدا به‌ده‌ستیهێناوه بۆته مۆدێل و ئه‌فسانه‌یه‌ك له ئاستی جیهان".
ئه‌ردۆغان ستایشی ئابووری وڵاتەکەی کرد و گوتی: "توركیا له داهات، خه‌رجی، قه‌رز وه‌رگرتن و قه‌رزدانه‌وه‌دا بچووكترین كێشه‌ی نییه. له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو بگه‌ڕێن، توركیا خاوه‌ن وێنه‌یه‌كه كه ته‌نانه‌ت له پێشه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكهوتووشه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتنەی لە ١٦ساڵی رابردوو بەدەستیان هێناوە و گوتی: "١٦ ساڵ لەمەوبەر هاووڵاتییەکی تورکیا خاوەنی یەک لەسەر سێی داهاتی هاووڵاتییەکی یەکێتی ئەورووپابوو، بەڵام ئێستا هاووڵاتییەکی تورکیا خاوەنی دوو لەسەر سێی داهاتی هاووڵاتییەکی یەکێتیی ئەورووپایە. ئامانجمان ئەوەیە تا ٢٠٢٣ داهاتی تاکی تورکیا هاوتای داهاتی هاووڵاتیی یەکێتی ئەورووپا بکەین".
ئەردۆغان داوایەکی ئاراستەی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد و گوتی: "داوا له هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و پاره و ئاڵتونه‌ی له ماڵه‌وه داتانناوه له بانك و كۆمپانیاكانی به‌شداری و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان بیخه‌نه‌گه‌ڕ و با هه‌موومان ببینه هۆكاری گه‌شه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌مان".
سەرکۆماری تورکیا رەخنەی لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی: "ئایا ئەوانە بە سەیرکردنی ئابووری وڵاتەکەمان نا، بەڵکو بەو ژمارە گەورانەی ئابووری لە رووی گەشەسەندنەوە شەرمەزار دەبن؟ دەزانی دەردی ئەوانە چیە ؟ دەڵێن دەبی بتوانی لە ٢٤ی حوزەیران چۆک بە ئاک پارتی دابدەین. دەبێت بتوانین چۆک بە ئەردۆغان دابدەین؟ نەخێر ناتوانن و سەرکەوتوو نابن".