Behçet Alkan
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2023
نێڤشەهیر – AA
دەنگدەرانی گوندی کوچوکیاغڵی سەربە قەزای کۆزاکڵی لە پارێزگای نەڤشەهیر بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و خولی ٢٨ەمینی پەرلەمانی تورکیادا، چوونە سەر سندوقی دەنگدان.
ئەم گوندە کە حەوت کیلۆمەتر لە شاری کۆزاکڵی-یەوە دوورە ١٠ دەنگدەری لێیە کە چواریان لە رەگەزی مێینەن.
دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، دەنگدەران دەچن دەنگ لە سندوقی ژمارە ١٠٤٦دا دەدەن کە لە مزگەوتی گوندەکەدا داندراوە.
موختاری گوندەکە، موسا یاغمورڵو بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە تەواوی دانیشتوانی گوندەکە دەنگدەرن.
یاغمورڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە دانیشتوانی گوندەکە ١٠ کەسن، گوتی: "گەنجان لێرە نامێننەوە و لە شار دەژین. تەنها بەساڵاچووەکان کە سەرقاڵی ئاژەڵدارین لێرە دەژین".
لای خۆیەوە گوندنشین، هاکان یاغمور ئاماژەی بەوە دا کە بەشداری لە پرۆسەی دەنگداندا کردووە و گوتی: "هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلەکەمان ببێتە مایەی خێروخۆشی".