Mümin Altaş
18 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا گوتی: "لە بەرەنگاربوونەوەمان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار نەخۆشێکمان گیانی لەدەستدا".
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لەبارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە وڵاتەکەی لێدوانێکی دا.
فەخرەددین کۆجا لەبارەی ئەو کەسەی کە بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانی لەدەستداوە رایگەیاند: "ئەو کەسە تەمەنی ٨٩ ساڵ بوو، ئەم ڤایرۆسەی لە کارمەندێکی چینی خۆی توشبووە".
فەخرەددین کۆجا لەبارەی کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تورکیا گوتی: "بەکۆی گشتی ٩٨ نەخۆشمان ھەیە (تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ). "
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا داوای لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە پابەندی رێنماییەکان بن و گوتی: "داوا لە ھەموو کەسێک دەکەم کە بە وردی پابەندی رێنماییەکان بن. پێویستە ژیانمان لە چوارچێوەی ئەم مەرجانە رێکبخەین. مانگ و نیوێک تاوەکو دوو مانگ بەرگە بگرین".
فەخرەددین کۆجا ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "ژمارەیەکی زۆری ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامیان بە پۆزەتیڤ دیاریکراوە، بە چاکبوونەوە کۆتایی دێت. لەمبارەیەوە چارەسەریی پێویست پێشکەش دەکەین".