Quds
قودس – AA
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و وڵاته، گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٧١ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە ١٢٦ كه‌سی دیكه له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌وه‌یش تێكڕای ژماره‌ی توشبووان گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٧١ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ١٨ كه‌س له تووشبووان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره.
له چوارچێوه‌ی رێوشوێنەکان ده‌وامی سەرجەم قوتابخانه‌كان له ئیسرائیل راگیران، رێكخستنی چالاكی و كۆبوونه‌وه لە شوێنی داخراو و كراوه‌دا كه زیاتر له ١٠ كه‌س به‌شداربن تیایاندا، قه‌ده‌غه‌كرا.
هه‌روه‌ها له ١٥ی ئاداره‌وه بڕیاردراوه جگه له ماركێت، ده‌رمانخانه، وێستگه‌كانی بانزین و بانكه‌كان، زۆرێك له شوێن كاره‌كانی دیكه دابخرێن.
حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب، جگه له‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی ئیسرائیلن چوونی هه‌موو كه‌سێكی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه.
له ٢٠ی ئاداردا پیاوێكی ته‌مه‌ن ٨٨ ساڵی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قودسی رۆژئاوا گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانبوو كه له‌و وڵاته به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركرا.