23 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، 90 کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتی ئەو کەسانەی له‌و وڵاته بەو په‌تایه گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، پێنج هەزار و 481 کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، کیانوش جیهانپور لە لێدوانێکیدا كه راسته‌وخۆ له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه، ئاشكرای كرد كه له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە و هه‌زار و ٣٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه.
کیانوش جیهانپور باسی له‌وه كرد كه كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، پێنج هه‌زار و ٤٨١ كه‌س و تێكڕای ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨٧ هەزار و ٢٦ كەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، باری ته‌ندروستیی سێ هه‌زار و ١٠٥ كه‌سی تووشبوو ناجێگیره و تا ئێستاش، ٦٤ هه‌زار و ٨٤٣ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
کیانوش جیهانپور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تا ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران-دا، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ٣٨٩ هه‌زار و ٥٠٧ كه‌س كراوه.