ئه‌مریكا لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان به COVID-19 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرت
- ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له ئه‌مریكا گه‌یشته ٨٢ هه‌زار و ١٧٩ حاڵه‌ت، به‌مه‌یش لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرت.
New York
نیویۆرك - AA
ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) له ئه‌مریكا گه‌یشته ٨٢ هه‌زار و ١٧٩ حاڵه‌ت، به‌مه‌یش پێش چین و ئیتاڵیا كه‌وت و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرت له‌ڕووی زۆرترین ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه.
ماڵپه‌ڕی "Worldometer" به پشتبه‌ستن به زانیاری نوێكراوه سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی نوێی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاویكرده‌وه، له‌ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێری رابردوودا، ١٢ هه‌زار و ٩٨٢ كه‌سی دیكه له ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و كۆی گشتیی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته ٨٢ هه‌زار و ١٧٩ كه‌س، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌مان ماوه‌دا ١٣١ كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته‌دا به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ هه‌زار و ١٧٧ كه‌س.
دوێنێ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا ٥٥ هه‌زار و ٢٣٨ حاڵه‌ت بوو و، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گیانیان له‌ده‌ستدابوو ٨٠٢ كه‌س بوون.
له كاتێكدا ئه‌مریكا له رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه ٨٢ هه‌زار و ١٧٩ حاڵه‌ته ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه له جیهاندا، له دوای ئه‌و چین دێت كه ٨١ هه‌زار و ٢٨٥ حاڵه‌تی هه‌یه، پاشان ئیتاڵیا كه ٨٠ هه‌زار و ٥٨٩ حاڵه‌تی تووشبوونی هه‌یه.
ته‌نیا له شاری نیویۆرك له ئه‌مریكا ٣٧ هه‌زار و ٧٣٨ حاڵه‌تی توشبوون به په‌تاكه هه‌یه و، تا ئێستا ٣٨٥ كه‌س له‌و شاره بەو هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش له پله‌ی یه‌كه‌می ناوچه‌كانی ئه‌مریكادا دێت. دوای ئه‌و نیوجێرسی شه‌ش هه‌زار و ٨٧٦ حاڵه‌تی توشبوون و، كالیفۆڕنیا سێ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌تی توشبوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن