Mustafa Deveci
23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2020
قودس – AA
وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل، بڵاویكرده‌وه كه ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و وڵاته، گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٢٣٨ كه‌س.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە ١٣٥ كه‌سی دیكه له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تێكڕای ژماره‌ی توشبووان له ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٢٣٨ كه‌س، له‌وانه‌یش باری ته‌ندروستی ٢٤یان ناجێگیره و تا ئێستا ٣٤ نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه.
له چوارچێوه‌ی رێوشوێنەکان ده‌وامی سەرجەم قوتابخانه‌كان له ئیسرائیل راگیراون، رێكخستنی چالاكی و كۆبوونه‌وه لە شوێنی داخراو و كراوه‌دا كه زیاتر له ١٠ كه‌س به‌شداربن تیایاندا، قهدهغهكراوە.
هه‌روه‌ها له ١٥ی ئاداره‌وه بڕیاردراوه جگه له ماركێت، ده‌رمانخانه، وێستگه‌كانی بانزین و بانكه‌كان، زۆرێك له شوێن كاره‌كانی دیكه دابخرێن.
حكوومه‌تی ته‌ل ئه‌بیب، جگه له‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی ئیسرائیلن چوونی هه‌موو كه‌سێكی بۆ وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه.
له ٢٠ی ئاداردا پیاوێكی ته‌مه‌ن ٨٨ ساڵی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی قودسی رۆژئاوا گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌یش یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانلهدهستدانبوو كه له‌و وڵاته به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه تۆماركرا.