لە بینگۆل حەشارگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە دۆزرایەوە
Bingöl
بینگۆل - AA
لە حەشارگەیەکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکەدا لە قەزای گەنج لە بینگۆل، دەستگیرا بەسەر ماددەی تەقینەوەدا کە ئامادەکراون بۆ دروستکردنی بۆمب لەگەڵ برێک پێداویستی ژیاندا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگای بینگۆل، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە، بەمەبەستی لەچالاکی خستنی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە، لەناوبردنی حەشارگە و پەناگەی ڕێکخراوەکە، لە گوندەواری ساغگۆزە لە قەزاکە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.
لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکە بەڕێوەچوو، دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی تەقینەوە، سێ کیلۆگرام ماددەی ئامۆنیۆم نیترات، نۆ بتڵ، باتری، ٢٥ مەتر کێبڵی کارەبا و پێداویستی جۆراوجۆری ژیاندا.
لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەو ماددانەی دەستیان بەسەردا گیرابوو لەگەڵ حەشارگەکەدا لەناوبران.