لەناوبردنی ٨٢ ئەشکەوت و حەشارگە و پەناگە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-٢٨دا
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-٢٨دا ٨٢ ئەشکەوت و حەشارگە و پەناگە لەناوبران کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە بەکارهێنراون.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا باسی لەوە کرد لە هەشت پارێزگادا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆزدۆغان-٢٨یان ئەنجامداوە بۆ لەناوبردنی ئەو چەک و تەقەمەنی و بۆمبانەی ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ئەشکەوت و حەشارگەکاندا شاردوویانەتەوە بۆ ئەوەی لە مانگەکانی بەهاردا لە گوندەوارەکاندا بەکاریان بهێنن.
یەرلیکایا باسی لەوە کرد کە بە بەشداری چوار هەزار و ٢٨٣ جەندرمە لە چوارچێوەی ٣٣٨ تیم کە پێکهاتبوون لە هێزی تایبەتی جەندرمە و کۆماندۆ و ئاسایش پارێز بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆکایەتی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە و سەرۆکایەتی هەواڵگریی، بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێلیکۆپتەری ATAK، لە پارێزگاکانی تونجەلی، شڕناخ، بینگۆل، ماردین، دیاربەکر، بەدلیس، سێرت و هاتای ئۆپەراسیۆنی بۆزدۆغان-٢٨ بەڕێوەچووە.
ڕاشیگەیاند: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨٢ ئەشکەوت و حەشارگە و پەناگە لەناوبران و، دەستگیرا بەسەر ١٥ بۆمبی دەستکرد، ٢٠٦ کیلۆگرام ئامۆنیۆم نیترات و ماددەی تەقینەوەی C4، چەکێکی RPG-7، حەوت چەکی پیادە، ٨٥٩ گوللەی هەمەجۆر، نۆ چەکی بۆمب هاوێژ، دوو گوللەی RPG-7، حەوت بۆمبی دەستی، ٢٤ یەدەگی فیشەک، ١٧ ئامێری بێتەل، ٧٠ بتڵی غاز، ١٣ باتری، ٤٦١ پیل، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و پێداویستی ژیان و چێشتخانە و کەلوپەلی تەندروستییدا.