توركيا

لە بینگۆل لە یەک کاتدا دوو وەرز دەگوزەرێت

Rıdvan Korkulutaş  | 18.04.2024 - نوێکردنەوە : 22.04.2024
لە بینگۆل لە یەک کاتدا دوو وەرز دەگوزەرێت

Bingöl

بینگۆل - AA

بە درۆن دیمەنی بەفر لە ناوچە بەرزەکانی بینگۆل و ڕەنگاوڕەنگی وەرزی بەهار لە دەشتەکانی وێنە گیرا.

بینگۆل کە هەموو وەرزێک جوانییەکی جیاوازی هەیە، ناوچە بەرزەکانی باکووری شارەکە بە بەفر سپی پۆش بووە و، باشووریشی بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و سەوزایی وەرزی بەهار ڕازاوەتەوە.

لە کاتێکدا "کوێستای دەشت" لە ناحیەی ئیلیجاڵاری سەربە ناوەندی شارەکە کە نزیکەی هەزار و ٩٥٠ مەتر لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە بە بەفر داپۆشراوە، بەڵام لە ناوچەکانی نزیکیدا کە ٥-١٠ کیلۆمەتر دوورە وەرزی بەهار دەگوزەرێت.

جوانی دیمەنی ئەو دوو وەرزە کە لە یەک کاتدا لە شارەکە دەگوزەرێت بە درۆن وێنە گیرا.

سەرۆکی کۆمەڵەی یانەی ئارەزوومەندانی فۆتۆگرافی و سینەمای بینگۆل، کەنان نیهات ئەلچی، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە پێویستە هەمووان لە وەرزی بەهاراندا بە ڕەنگاوڕەنگی گوڵەکان و سەوزایی شاد ببن.

ئەلچی ئاماژەی بەوە کرد کە بینگۆل لەم ڕووەوە شارێکی زۆر جوانە و، ڕایگەیاند: "شادبن بەو ڕووبارانەی بەهۆی ئاوی بەفراوی شاخەکانەوە دروست دەبن. شادبن بە ژیانی سروشت و گۆڕانکارییەکانی. لە ناختاندا ئەم خۆشەویستییە بەدیبهێنن کە هەریەکێکیان سەرچاوەی دڵخۆشییە. بینگۆل یەکێکە لەو شارانەی تورکیا کە هەرچوار وەرزەکەی ساڵ لە یەک کاتدا تیایدا ڕوودەدات".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın