ئەنقەرە
بە پێی بڕیارێکی داواکاری گشتیی گۆلباشی، بە تۆمەتی "گوێگرتنی نایاسایی لە پەیوەندی تەلەفۆنی ئاسایی و خاوەن وشەی نهێنی" لە چوار شاری تورکیا ئۆپەڕاسیۆن بۆسەر پێکهاتەی هاوتەریب دەستی پێکرد.
لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەڕاسیۆنەدا لە شاری ئەنقەرە و لە سەرۆکایەتی گەیاندن و تەلەکۆمیونیکەشن ١٩ کەس دەستگیر کران.
دوای ئەوەی پشکنینی تەندروستییان بۆ ئەنجام درا، دەستگیرکراوەکان رەوانەی ئاسایش کران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیەک کە داواکاری گشتیی کۆماریی گۆلباشی بە ناوی هارون جەیلان بەڕێوەی دەبات، ٢٨ ئەندامی پێکهاتەی هاوتەریب دەستگیر کران.
بە تۆمەتی "گوێگرتن لە پەیوەندی تەلەفۆنی بە شێوەیەکی نایاسایی" چەند ئۆپەڕاسیۆنێک لە شارەکانی ئیستانبوڵ و سەکاریا و گەبزە و ناوەندی ئەنقەرە بەڕێوە چوون.
لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا ٢٨ کەس کە بڕیاری دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووبوو دەستبەسەر کران، هەندێکیان کارمەندی دەزگای گەیاندن و تەلەکۆمیونیکەیشن (تی ئای بی)ن.
ئەوەی زانراوە ئەو کەسانە بە تۆمەتی: "گوێگرتنی نایاسایی لە پەیوەندی تەلەفۆنی هەریەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی دادگای دەستووریی هاشم کڵچ، سەرۆکوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا نەجدەت ئۆزەل و یاردەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەنت ئارنچ، ئەندامانی دەزگای ئاسایشی میللیی تورکیا" دەستگیر کراون.