Rewa Mahmood Hasan
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئاداری تورکیادا و لە گەورەترین شاری تورکیا ئیستانبوڵ، ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٩٦٣ کەس ناویان تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ٣١ی ئاداری تورکیادا و لە گەورەترین شاری تورکیا ئیستانبوڵ لە ٣٩ شارۆچکە، ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و٩٦٣ کەس ناویان تۆمارکراوە و ٣١ هەزار و ١٢٤ سندوق جێگیرکراون.
ژمارەی سندوقەکان هاوشانی دەنگدەرەکان زیادی کردووە و لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤دا، ٣٢ هەزار و ١٦٥ سندوق دانرابوو، ژمارەی دەنگدەرایش نۆ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار و ٢٤ کەس بوو و ٥٦٣ هەزار و ٩٤٥ دەنگدەر لەچاو هەڵبژاردنی پێشوودا زیادی کردووە.
زۆرترین سندوق و دەنگدەر لە پارێزگاکە لە شارۆچکەی ئەسەنیورت دەبێت، ٥٥٦ هەزار و ٦١٩ کەس دەنگ دەدەن.
کەمترین دەنگدەری ئیستانبوڵ لە دوورگەکانە و ١٢ هەزار و ٦٠٨ کەسن.