Duygu Yener,Hemın Othman Mohammed
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لەم جیھانەدا خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان دەدەین و کێشەی خۆمان چارەسەر دەکەین. لەبەرئەوە رێگاکەمان سەختە و زۆر کار ھەیە پێویستە ئەنجامی بدەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "(لەبارەی ئۆتۆمبێلی خۆماڵییەوە) کەمێک خاوبوونەوە ھەیە، خوا یار بێت لە دوای ئەم ھەڵبژاردنانەوە ئەوانە دەخەینە سەر مێزی گفتوگۆ. چوار کۆمپانیای گرنگی تورکیا کە لەم بوارەدا کار دەکەن واژوویان کردووە. با بزانین دەست پێ دەکەن کە واژوویان کردووە. ھەردەبێت دەست پێ بکەن. ئەگەر دەست پێ نەکەن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەین".