Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری گه‌نجانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان ده‌ده‌ن و كێشه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه رێگاكه‌مان سه‌خته و زۆر كار هه‌یه پێویسته ئه‌نجامی بده‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ئۆتۆمبێلی خۆماڵیی وڵاته‌كه‌یه‌وه گوتی: "كه‌مێك خاوبوونه‌وه هه‌یه، خوا یار بێت له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه ئه‌وانه ده‌خه‌ینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. چوار كۆمپانیای گرنگی توركیا كه له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن واژوویان كردووه. با بزانین ده‌ست پێ ده‌كه‌ن كه واژوویان كردووه. هه‌رده‌بێت ده‌ست پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌ست پێ نه‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێكه‌وتی كردنه‌وه‌ی Ankapark Wonderland Eurasia له ٢٩ی ئاداره‌وه تاكو ئێستا، دوو ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌وێیان كردووه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریشه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وه ته‌واوبووه و گوتی: "له‌ئێستادا هاوپه‌یمانی زیلله‌ت كه من پێی ده‌ڵێم هاوپه‌یمانی عیلله‌ت، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه شتێك نییه له‌یه‌ك بچن. ئێمه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا سه‌ودامان نییه، به‌ڵام هه‌موویان له ژووری سهوداكردندا گیران و ده‌گیرێن. له‌ئێستادا له لیسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه جووڵه‌ی دزه‌پێكردن ده‌كه‌ن".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی به‌های دراوی بیانی لە ئاست لیرەی تورکی گوتی: "ته‌واوی ئه‌وانه ئۆپه‌راسیۆنی خۆرئاوایه به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ته‌نگه‌تاوكردنی توركیا. هەموو ئەمانە لەکاتێکدا تورکیا دەچێتە هەڵبژاردنەوە، سەپێندراوێکی سیاسیە".
له‌باره‌ی دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان ئه‌ردۆغان گوتی: "دابه‌زینی رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان گه‌ر كه‌میش بێت ده‌ستیپێكرد. به دابه‌زینی رێژه‌ی سو‌و رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانیش داده‌به‌زێت. كێشه‌كه په‌تاته، ته‌ماته و باینجان نییه".
سه‌ركۆماری توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه مه‌رج ئه‌وه‌یه ههلقۆزهرهوهكانی بازاڕ ده‌رس دابده‌ن، گوتی: "تاكو ئێواره‌ی ٣١ی ئادار ئه‌گه‌ر كاره‌كان رێگه‌ی خۆیان گرت باشه، ئه‌گینا ئێمه له‌باره‌ی فرۆشی رێكخراوه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین. له‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی پیشه‌وه‌رانی كاسبكار داده‌نیشین. ژماره‌یه‌ك ماركێتی بچووك هه‌ن له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ماركێته بچووكه‌كان ئه‌م هه‌نگاوه ده‌نێین نه‌ك له‌گه‌ڵ زنجیره ماركێته‌كان. دەبێت زنجیرە مارکێتەکان یارمەتیمان بدەن. ئەم دەوڵەتە، دەوڵەتی هەموومانە. ئەم میللەتە، میللەتی هەموومانە. با لە داشکاندنیشەوە قازانج بکەین، با لە رێگەی نرخە زۆر بەرزەکان میللەت نەچەوسێنینەوە. لە رێگەی یاسای نوێی حاڵ-ەوە هەنگاوێی جیاواز دەنێن ".
په‌یوه‌ندیدار به ره‌وشی بێكاریش له وڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌دڵنیایییه‌وه له‌گه‌ڵ وەرزی هاویندا ره‌وشی بێكاری-یش به ئاراسته‌یه‌كی ئه‌رێنیی ده‌گۆڕێت. من باوه‌ڕم وایه كه به دڵنیایییه‌وه داده‌به‌زێت".