Salih Bilici,Rewa Mahmood Hasan
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
عوسمانیە-AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند "دوای ٣١ی ئادار، هەڵبژاردنی گشتی و سەرکۆماری لە حوزەیرانی ٢٠٢٣دا ئەنجام دەدرێت. هەڵبژاردنی ئیدارە ناوخۆییەکانیش لە ٢٠٢٤دا لە مانگی ئاداردا ئەنجام دەدرێت. جەهەپە کە ئارەزووی قەیران دەکات، ئییی پارتی کە بەدوای ئاژاوەوەیە، هەدەپە کە یەدەگی تیرۆرە، دەبێت بەو پێیە حساباتەکانی خۆیان بکەن. هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە، هەرگیز پێویست بە هەڵبژاردن ناکات".
دەولەت باخچەلی لە شاری عوسمانیە بەشداریکرد لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریدا و گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرەتا سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند "دوای ٣١ی ئادار، هەڵبژاردنی گشتی و سەرکۆماری لە حوزەیرانی ٢٠٢٣دا ئەنجام دەدرێت. هەڵبژاردنی ئیدارە ناوخۆییەکانیش لە ٢٠٢٤دا لە مانگی ئاداردا ئەنجام دەدرێت. جەهەپە کە ئارەزووی قەیران دەکات، ئییی پارتی کە بەدوای ئاژاوەوەیە، هەدەپە کە یەدەگی تیرۆرە، دەبێت بەو پێیە حساباتەکانی خۆیان بکەن. هەڵبژاردنی پێشوەخت نییە، هەرگیز پێویست بە هەڵبژاردن ناکات".
دواتر دهولهت باخچهلی گوتی: "جهههپه، ئییی پارتی، ههدهپه، پارتی سهعادهت، پهكهكه و فهتۆ ئامانجیانه سیستمی حكوومهتی سهرۆكایهتی كۆمار بخنكێنن. ئهگهر له 31ی ئاداردا سهركهوتن بهدهستبهێنن ئهوا له چاوهڕوانیدا دهبن بۆ نانهوهی قهیرانێكی نوێ، قهیرانی رژێمێكی نوێ و پشێوییهكی نوێی سیاسیی".
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند "سەرۆکی ئەمریکا کە واژوویەکی کردووە بۆ بەناو ناساندنی بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل، بەو پشتگیریەی لە رێکخراوەکانی تیرۆریستیی دەکات، بەو دوژمنایەتییە تاریکەی هانی هێرش و ئابڵوقەی ئابووری دەدات، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە تورکیا لەژێر چی گەمارۆیەکدایە".