aa,Muhammet Ali Kemal
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دهولەت باخچەلی لە میانی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنی لەگەڵ نوێنەرانی رۆژنامە، تەلەڤیزیۆن و ئاژانسەکانی هەواڵدا، ژمارەیەک روونکردنەوەی دا.
دهولەت باخچه‌لی رایگەیاند "من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم توركیا له‌ژێر هیچ مەرجێکدا دیالۆگ له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دروست بكات".
هەروەها گوتی: "بۆ وچان نه‌دان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و به نیوه‌چڵ به‌جێنه‌هێشتنی (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه) گه‌لی تورك خوازیاری ده‌ستوه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهیه له رۆژهه‌ڵاتی فورات. ئێمه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌نجام ده‌درێت".
باخچەلی لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا گوتی: "وەرگرتنی بۆچوونی تورکیا، پێویستە وەک نیشانەی بوونی تورکیا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی باڵایەتی لە دووبارە شێوەگرتنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، قبوڵ بکرێت. ئیتر تورکیا لە بەرگی خۆی چووەتە دەرەوە. ئیتر تێگەیشتنی ئەوەی کە دەوڵەتی بەهێزە، بە زۆر لایەن پەسەندکردووە".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، پێشنیازی ئەوەیکرد له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لووتكه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له ئیستانبوڵ یان ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سازبکرێت.
راشیگەیاند "له‌و كاته‌وه‌ی سیستمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه پارتێك نییه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی".
گوتیشی: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ هه‌شت پایه‌ی هه‌یه. له بواری سه‌ربازی پاككردنه‌وه و ده‌ستگیركردنی گرنگ روویدا. له ئاسایش و دادوه‌ریش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام وه‌ك هه‌شته‌مین پایه كه سیاسه‌ته هیچ باسی نییه. پێویسته به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه‌ش بكرێت".