Hemn Baban
26 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2018
هه‌ولێر - AA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی بۆ شه‌ش مانگ بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت ده‌كرد، به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمی كه له دادگه‌ی كه‌تنی كه‌ركووكی تایبه‌ت به ته‌ماشاكردنی مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ست به نه‌زاهه‌وه ده‌رچووه هاتووه "دادگه به‌غیابی بڕیاری له‌سه‌ر ئیدانهكراو رێبوار فایه‌ق عه‌بدولمه‌جید به به‌ندكردنی ئاسایی كه شه‌ش مانگ ده‌بێت ده‌ركرد به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی 331 له یاسای سزادانانی عێراقی ژماره 111 ی هه‌مواركراو بۆ ساڵی 1969"
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه كه دادگه‌ی كه‌تن كه دادوه‌ره‌كه‌ی عه‌بدولره‌زاق مجبل عه‌بدولره‌زاق-ه ئه‌مڕۆ بڕیاری دا به:
- به‌ندكردنی شه‌ش مانگ بۆ ئیدانهكراو رێبوار فایه‌ق عه‌بدولمه‌جید.
- ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و به‌شوێنداگه‌ڕانی ناوبراو به‌پێی حوكمه‌كانی مادده‌ی 331 له یاسای سزادانی عێراقی و گشتاندنی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پۆلیس و بهشهكانییان.
- بڵاوكردنه‌وه‌ی حوكمی غیابی له دوو رۆژنامه‌ی فه‌رمیی رۆژانه.
له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌وه‌كاله‌ت، رێبوار تاڵه‌بانی كه‌ركووكی به‌جێ هێشت و دواتریش نه‌چووه سه‌ر كاره‌كه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت و به هۆی لێكه‌وته‌كانی رێفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی ئه‌و ساڵه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو و دواتریش ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.