Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood,Hemın Othman Mohammed
25 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ساڵی ٢٠١٨ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌سانێك به توركیایان گوتووه سیسته‌می ئێس ٤٠٠ ههڵّوهشێننهوه رایگه‌یاند "دواجار به دانوستانكارانمان ده‌ڵێین ئێس ٤٠٠ گرێبه‌ستێكی ته‌واو بووه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تیادا نییه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی كڕینی پاتریۆت و ئێف-٣٥ له ئه‌مریكا و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ له رووسیا، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له دواهه‌مین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیشدا تره‌مپ خۆی بابه‌تی ئێف-٣٥ی كرده‌وه و گوتی 'ئێوه پارچه گرنگه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنن. هاوبه‌شێكی گرنگن، له‌مباره‌یه‌وه رێنمایی پێویستم داوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كه‌سانێك به توركیایان گوتووه سیسته‌می ئێس ٤٠٠ ههڵّوهشێننهوه، رایگه‌یاند "دواجار به دانوستانكارانمان ده‌ڵێین ئێس ٤٠٠ گرێبه‌ستێكی ته‌واو بووه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تیادا نییه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی پاتریۆت-یشه‌وه به پێویستی زانی كه كۆنگرێسی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رببڕێت و گوتی: "به كۆنگرێسمان گوتووه 'ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بڵێن ئێس ٤٠٠ هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ئه‌وا نابێت. ئه‌مه گرێبه‌ستێكی ته‌واو بووه'. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێن 'هیچ كاتێك بۆ هیچ شتێك دره‌نگ نییه'، به‌ڵام ئێمه ئێس ٤٠٠هكانمان كڕیوون. له داهاتوودا پێویستیمان پێن. پێویستیمان به سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه. نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو له‌مه‌وبه‌ر ویستمان پاترۆیت بكڕین و نامه‌شمان بۆ ئه‌مریكا نارد. خۆی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه بوو. پاترۆیت ده‌كڕین، به‌ڵام ئێس ٤٠٠هكانیش هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه".
- "رووسیا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا کاراکتەرێکە"
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانی رووسیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه گرووپی كاری هاوبه‌شی سووریا له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا له هه‌شتی كانوونی دووه‌م كۆده‌بێته‌وه و له توركیاوه شاندێك به سه‌رۆكایه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌دات ئوناڵ ده‌چێته واشنتۆن.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌رێنیدایه و گوتی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێن كه 'ئایا ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمان به ته‌واوی واتا به‌رپرسیارێتییه‌كانی به‌جێگه‌یاندووه' ئه‌وا ده‌ڵێم 'هێشتا زۆر زووه بۆ ئه‌وه'. به به‌راورد به سێ مانگ پێش ئێستا كه‌شوهه‌وای په‌یوه‌ندییه‌كان باشه. جگه له په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كان له كاروباری بواره‌كانی دیكه‌شدا ئه‌وه به‌دیده‌كه‌ین، به‌ڵام ده‌ڵێن 'هێشتا زووه'. پێویسته هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ببینین".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه به فه‌رمانی سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له رۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی رووسیا ده‌كات و پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌وشه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
گوتیشی: "رووسیا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كاراكته‌رێكه، له‌به‌رئه‌وه گرنگه پێشهاته نوێیەكان له‌گه‌ڵ رووسیادا هه‌ڵبسه‌نگێنین. له رۆژانی داهاتوودا به فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان سه‌ردانی رووسیا ده‌كه‌ین و بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین".