Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
ئێوارەی دوێنێ، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لەگەڵ رۆژنامەواناندا بەربانگی کردەوە و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
دەولەت باخچەلی گوتی: "هەوڵی پەرەپێدانی دوژمنایەتییەک لەبەرامبەر ئەردۆغاندا دەدرێت. وەک دەرەنجامیش هاتنە سەر ئابووریی. هەمان سیناریۆیە، ئامانجەکان جیاوازن".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی هەروەها گوتی: "ئەردۆغان لە گەڕی یەکەمدا دەیباتەوە و پێویستیشە بیباتەوە. چونکە سیستمی حکوومەتی سەرکۆماریی وەک سیستمێکی گرنگ، زەمینەی دەستووریی بۆ سازکراوە و لە گشتپرسیدا دەنگی گەلی بەدەستهێناوە و لە ئێستاشدا گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێکردن. پاشگەزبوونەوە لەم سیستمە، دروست نییە".