Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Rewa Mahmood Hasan,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا ٥٧ ملیۆن دەنگدەر بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن.
لە هەڵبژاردنەکەدا ١٢ پارتی سیاسی بەشدارن لە کێبرکێکەداو لە سەرتاپای تورکیادا ٥٧ ملیۆن دەنگدەر ناویان تۆمار کراوە و لەسەر ١٩٤ هەزار و ٣٩٠ سندوق دەنگ دەدەن.
یەک ملیۆن و ١٥٦ هەزار دەنگدەر کە ١٨ ساڵیان تەواو کردووە بۆ یەکەمجارە بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردندا. ٣٨ملیۆن و ٩٢٩ هەزار و ٧٣٢ دەنگدەر مێ، ٢٨ ملیۆن و ١٢٨ هەزارو ٩٠٤ یان نێرن، کە سەرجەم ٥٧ ملیۆن و ٥٨هەزار و ٦٣٦ دەنگدەرن و دەچنە سەر ١٩٤هەزار و ٣٩٠ سندوق.
ئاژانسی ئانادۆڵو تەواوی زانیارییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئیدارە خۆجێییەکان لە ٣١ی ئازاردا بڵاو دەکاتەوە.
زۆرێک لەو پرسیارانەی کە دەکرێن وەڵامەکانیان بەم چەشنەن ئەمانە:
١- چەند پارت بەشداری دەکەن لە هەڵبژاردندا؟
بەپێی بریاری دەزگای باڵای هەڵبژاردن هەریەک لە پارتەکانی، پارتی داد وگەشەپێدان، پارتی سەربەخۆیی تورکیا، پارتی یەکگرتووی مەزن، پارتی گەلی کۆماری، پارتی دیموکرات، پارتی چەپی دیموکراتیک، پارتی دیموکراتی گەلان، پارتی ئیی، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی، پارتی سەعادەت، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا، پارتی نیشتیمان، بەشدارن لە کێبرکێکەدا.
٢- لە تەواوی تورکیادا چەند سندوق دادەنرێت:
جگە لەو سندوقانەی لە بەندینخانەکاندا دادەنرێت لە ٣٠ شارەوانی گەورە ٤٤ملیۆن و ٢١٢ هەزار و ٧٠٤ دەنگدەر لە ١٤٢هەزارو٧٧٧ سندوقدا دەنگ دەدەن، لە ٥١ پارێزگاکەی تریشدا ١٢ ملیۆن و ٨٣٧ هەزار و ٧٧ دەنگدەر لەسەر ٥١ هەزارو ٨٥١ سندوق دەنگ دەدەن.
هه‌موو ده‌نگده‌رێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته شازانه‌ی دیاریكراون له‌یاساكه‌دا، له‌هه‌ر سندوقێكی ده‌نگداندا ناوی تۆماركرابێت، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سندوقه ده‌نگ بدات. ده‌نگده‌ر له‌خولێكی ده‌نگداندا ناتوانێت له ده‌نگێك زیاتر بدات.
٣- ده‌نگده‌رانی گه‌وره‌شاره‌كان ده‌نگ بۆ كام هه‌ڵبژاردنانه ده‌ده‌ن؟
ده‌نگده‌رانی ئادانا، ئه‌نقه‌ره، ئه‌نتاڵیا، ئایدن، باڵكهسیر، بورسا، ده‌نیزلی، دیاربه‌كر، ئه‌رزوڕووم، ئێسكیشههر، عه‌نتاب، هاتای، ئیستانبول، ئیستانبوڵ، ئیزمیر، ماراش، قه‌یسه‌ری، كۆجائه‌لی، كۆنیا، ماڵاتیا، مانیسا، ماردین، مێرسین، موغڵا، ئۆردو، ساكاریا، سامسون، ئورفا، ته‌كیرداغ، ترابزۆن و وان، ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی، سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٤- له‌و شارانه‌ی كه گه‌وره شار نین، ده‌نگده‌ر ده‌نگ بۆ كام هه‌ڵبژاردنانه ده‌كات؟
ده‌نگده‌ری ئه‌و شارانه‌ی گه‌وره‌شار نین، ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٥- ده‌نگده‌ری گونده‌كان ده‌نگ بۆ كام هه‌ڵبژاردنانه ده‌ده‌ن؟
ده‌نگده‌ری گونده‌كان ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی شار، موختار و ده‌سته‌ی ریشسپیان ده‌ده‌ن.
٦- كارتی ده‌نگدان چ ره‌نگ ده‌بێت؟
كارتی ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ره‌نگی "سپی"، بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارێزگا "پرته‌قاڵی"، بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی "شین" و بۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی "زه‌رد"ه.
٧- كارته‌كانی ده‌نگدان له چه‌ند زه‌رفدا داده‌نرێن؟
كارته‌كانی ده‌نگدان له یه‌ك زه‌رفدا داده‌نرێن.
٨- كاره‌كانی ده‌نگدان به‌پێی پاریزگا كاتژمێر چه‌ند ده‌ست پێده‌كات؟
به‌پێی بریاری دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ده‌نگدان له پارێزگاكانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، به‌دلیس، دیاربه‌كر، ئه‌لازیغ، ئه‌رزینجان، ئه‌رزه‌ڕووم، عه‌نتاب، گیره‌سون، گوموشهانه، هه‌كاری، قه‌رس، ماڵاتیا، ماراش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزه، سێرت، سیڤاس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شڕنا‌خ، ئه‌رده‌خان، ئیغدر، كلیس و گرتووخانه‌كانی ناو ئه‌و پارێزگایانه كاتژمێر 07:00 ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێر 16:00 ته‌واوده‌بێت. جگه له‌و پارێزگایانه له پارێزگاكانی دیكه كاته‌كانی ده‌نگدان له نێوان 08:00 بۆ 17:00ه.
٩- كێن ئه‌وانه‌ی له سندوقی گه‌ڕۆكدا ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سندوقی گه‌رۆك بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی دانراوه كه به‌هۆی نه‌خۆشی و و كه‌م ئه‌ندامێتییه‌وه له جێگادا كه‌وتوون. ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌توانن له‌و سندوقی گهڕۆكانهدا ده‌نگه‌كانیان بده‌ن. ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و 27ـه‌مین هه‌ڵبژاردنی گشتیی 24ی حوزه‌یرانی 2018دا به‌كارهێنرا و، له هه‌لبژاردنه شارهوانهكانیشدا ئه‌وه دووه‌مین جاره به‌كارده‌هێنریت.
١٠- كاتژمێر چه‌ند ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت؟
له‌و پارێزگایانه‌ی كاته‌كانی ده‌نگدان تیایاندا 07:00-16:00ه، كاتژمێر 16:00 ده‌ست به جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت و له پارێزگاكانی دیكه‌دا له پێش كاتژمێر 17:00 ده‌ستپێناكات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌واوی ده‌نگده‌ری ناو لیسته‌كانیش هه‌موو ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا ناتوانرێت پێش ته‌واوبوونی واده‌ی ده‌نگدانه‌كه سندوقه‌كان بكرێنه‌وه.
١١. سه‌ره‌تا ده‌نگی كێ ده‌ژمێردرێت؟
له گه‌وره‌شاره‌كان به دوای یه‌كدا كارتی ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌شاره‌كان، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و موختاره‌كان ده‌ژمێردرێت، له پارێزگاكانی دیكه‌یش به دوای یه‌كدا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی پارێزگا و موختاره‌كان ده‌ژمێردرێت.
١٢. سه‌ره‌تا كێ ده‌نگ ده‌دات؟
له سه‌ره‌تادا بێئه‌وه‌ی له ریز بوه‌ستن ژنانی دووگیان، كه‌سانی نه‌خۆش و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌نگ ده‌ده‌ن. رێگا به به‌ساڵاچووانیش ده‌درێت بێئه‌وه‌ی له ریزدا بوه‌ستن ده‌نگی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ها رێگه به‌و ده‌نگده‌رانه‌ش ده‌درێت كه یارمه‌تی ده‌نگده‌رانی دیكه ده‌ده‌ن له كاتی ده‌نگداندا سه‌ره‌تا ده‌نگ بده‌ن. هێنانی ئامێره‌كانی تۆماركردن و گرته گرتنی وه‌ك مۆبایل، كامێرا و زانیاریدان قه‌ده‌غه‌یه.
١٣. له چ كاتێكدا ده‌نگه‌كان پوچه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه؟
ئه‌و كاغه‌زانه‌ی شێوه و ره‌نگیان ئه‌و كاغهزانه نه‌بێت كه له سه‌ر سندوق به ده‌نگده‌ران ده‌درێت، یان به نووسینی ئاوی هێمای "دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی كۆماری توركیا"ی له‌سه‌ر نه‌بێ یاخود هێمای دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ر نه‌بێ و جگه له مۆری لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی قه‌زا و لیژنه‌ی سندوق هه‌ر جۆره مۆر، واژوو، نووسین، په‌نجه‌مۆر و هێمایه‌كی پێوه بێت ده‌نگه‌كه ده‌سوتێندرێت و پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه.
١٤. كاتی قه‌ده‌غه‌كردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و قهدهغهییهكان كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات؟
به‌پێی رێكه‌وتی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ژماره‌یه‌ك له قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ٢١ی ئادار ده‌ست پێ ده‌كات و له ماوه‌ی ١٠ رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه ٣١ی ئاداری ٢٠١٩هیه
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره لێكۆڵینه‌وه، راپرسی، پێشبینی و زانیارییه‌ك له رێگای میدیای نووسراو، بیستراو و دیتراو و راپرسی بچووك له رێگای مۆبایله‌وه له دژ یان به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی پارتێكی سیاسیی كه كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌نگی هاووڵاتی رێگه پێدراو نین و نابێت ئه‌نجام بدرێن.