Abdullah Shukur
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە دوای ئاشکراکردنی پەیوەندی کارمەندێکی کۆنسڵخانەی ئەمریکا لە شاری ئیستانبوڵ بە ناوی مەتین تۆپوز بە ژمارەیەک لەو بەڕێوەبەرانی پێشووی پۆلیس و داواکاری گشتی پێشووی ھەڵاتوو، زەکەریا ئۆز و رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، بە کۆی دەنگ بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
لە ٣یەمین دانیشتنی ھۆبەی ١٤ی دادگای سزای قورسی ئیستانبوڵ، داواکاری کۆماری داوای بەردەوامی دەستبەسەرکردنی مەتین تۆپوزی لە دادگا داوا کرد.
سەلمان عەلیباش پارێزەری مەتین تۆپوز رایگەیاند کە باوک و کوڕەکەی تۆپوز لە کۆنسڵخانە کار دەکەن و گوتیشی: "مەتین تۆپوز لە ساڵی ١٩٩٢ بەشداری لە تیمی فەرمانگەی نارکۆتیکی فیدڕاڵی ئەمریکا کردووە. ئەگەر لەمەوە بە دوای پەیوەندی بە فەتۆ دەگەڕێن ئەوا شتێکی بەم شێوەیە لە ئارادا نییە".
پارێزەر عەلیباش گشت ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی بریکاردارەکەی کراون رەتکردەوە و داوای ئازادکردنی بۆ کرد.
دواتریش دادگا بە کۆی دەنگ بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بۆ ناوبراو دەرکرد.
دانیشتنەکە بۆ ١٥ی ئایار دواخرا.