Mustafa Güngör
29 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2022
ئیزمیر - AA
لە قەزای مەنەمەن سەربە پارێزگای ئیزمیر خۆرئاوای توركیا، لە ناو بارهەڵگرێکدا دەستگیرا بەسەر ٢٠٣ کیلۆ و ٩٥٠ گرام ماددەی هۆشبەردا و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیزمیر، لەسەر زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر کە لە پارێزگاکانی خۆرهەڵاتی وڵاتەکەوە رەوانەی شارەکە کراوە، دەستیان بە هەڵمەت کرد.
تیمەکان لە قەزای مەنەمەن بارهەڵگرێکیان راگرت و تیایدا دەستیان بەپشکنینی کرد و بڕی ٢٠٣ کیلۆ و ٩٥٠ گرام ماددەی هۆشبەریان دۆزیەوە.
هاوکات شۆفێری بارهەڵگرەکە س.م دەستگیرکرا و پاش ئەوەی گواسترایەوە بۆ دادگا، لەلایەن دادگای ئێشکگرەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.