Bilal Kahyaoğlu
31 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2023
کاستامۆنو-AA
شەپۆلێکی بەفربارین بەرزاییەکانی پارێزگای کاستامۆنوی گرتەوە و دارستانەکانی شارەکەی سپی پۆش کرد.
دوای ئەوەی لە رۆژانی ٢٨-٣٠ی ئادار بەفر لە کاستامۆنو باری، دارستانەکان بە بەفر داپۆشران و گرفتی هاتوچۆش بۆ ئەو گوندانە دروست بوو کە کەوتوونەتە ناوچە بەرزەکانی پارێزگاکەوە.
بەهۆی بەفرەوە رێگای ١٥ گوندی سەربە قەزاکانی ئاغلی، کورە، ئازداڤای و ئینەبۆڵو، گیران و تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵدان بۆ کردنەوەیان.
هاوکات لەڕێی درۆنەوە وێنەی دارستانەکانی کاستامۆنو تۆمار کرا کە بە بەفر داپۆشراون.