Sezgin Pancar
31 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2023
مێرسین-AA
لە میانی هەڵمەتێکدا هەشت گومانلێکراوی داعش لە لە پارێزگای مێرسین دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی مێرسین رایگەیاند، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ ئاشکراکردنی کار و چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
لەم چوارچێوەیەدا ناسنامەی هەشت گومانلێکراو دیاری کرا کە گوایە لە پێکهاتەی بەناو هەواڵگری و لۆجستیکییەکانی رێکخراوەکەدابوونە و چالاکیی چەکدارییان ئەنجام داوە و بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە تورکیا.
لە میانی هەڵمەتێدا کە بە پشتیوانیی پۆلیسی هێزی تایبەت بۆسەر چەند ناونیشانێکدا ئەنجام درا لە قەزاکانیی ئاکدەنیز و مەزیتلی گومانلێکراوان ئ.س، م.ئ، ئ.ئ، ئۆ.ئ، س.م، ئ.ک.ئ، ئە.ئ.ک. و ئۆ.ئ.ئ. دەستگیر کران.
گومانلێکراوان دوای دەستگیرکرانیان برانە بنکەی ئاسایش.