Zana Natık Kerem
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقدا لە رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، دەست بەسەر ٢٠ گولـلە ھاوەندا گیرا.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی نەھرەوان رۆژھەڵاتی بەغدا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ٢٠ گولـلە ھاوەنی عەیار ٨٢ ملیمەتردا گیراوە.
باسی لەوەش کردووە کە گولـلە ھاوەنەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵییەوە لەناوبراون.