جيهان

عێراق.. دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریستی داعش

- راگەیەندراوە كە هێزە عێراقییەكان، ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە كە لە ساڵی ٢٠١٧دا، ئەفسەرێكی سوپای عێراقییان بە پلەی ملازمی یەكەم بە ناوی ئەبو بەكر سامەڕائی-يان رفاندووە و دواتر كوشتوویانە.

Zana Natık Kerem  | 31.08.2019 - نوێکردنەوە : 01.09.2019
عێراق.. دەستگیركردنی ژمارەیەك تیرۆریستی داعش

Iraq

بەغدا ــ AA

راگەیەندراوە كە هێزە عێراقییەكان، ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان دەستگیركردووە كە لە ساڵی ٢٠١٧دا، ئەفسەرێكی سوپای عێراقییان بە پلەی ملازمی یەكەم بە ناوی ئەبو بەكر سامەڕائی-يان رفاندووە و دواتر كوشتوویانە.

دەستەی حەشدی شەعبی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی ئەفسەرێكی سوپای عێراق بە پلەی ملازمی یەكەم بە ناوی ئەبو بەكر سامەڕائی لە قەزای قائیم رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دۆزراوەتەوە كە لە ساڵی ٢٠١٧دا لە لایەن ژمارەیەك تیرۆریستی داعشەوە رفێندرابوو و دواتر كوژراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، تەرمی ئەفسەرەكە پشت بەستن بە زانیارییەكانی هەواڵگریی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە قەزای قائیم رۆژئاوای ئەنبار دۆزراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، هێزە ئەمنییەكان ئەو تیرۆریستانەیان دەستگیركردووە كە ئەبو بەكر سامەڕائییان لە قەزای قائیم كوشتووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın