Zana Natık Kerem
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
ھەولێر - AA
ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، خرایە خشتەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
لە راگەیەندراوەکەدا بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو کە تەنھا تایبەتە بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.
ئاماژە بەوەش دراوە کە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.