Zana Natık Kerem
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ژێردەستی داعش، حوسێن کۆرۆ رایگەیاند کە ژمارەی ئەو رفێندراوە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رزگارکراون، گەیشتووەتە شەش ھەزار و ٤١٧ کەس.
حوسێن کۆرۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا دوایین ئاماری لەبارەی رفێنردراون و رزگارکراوانی ئێزدی لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش خستەڕوو و رایگەیاند "ژمارەی ئەو رفێنردراوە ئێزدییانەی کە تا ئێستا لە دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رزگارکراون، گەیشتووەتە شەش ھەزار و ٤١٧ کەس".
ئاماژەی بەوەیش دا کە ھێشتا دوو ھەزار و ٨٦٧ ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون و رزگارنەکراون و گوتی: "ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەڕان و دۆزینەوەی رفێنردراوە ئێزدییەکان، بەتایبەتیش لە کەمپی ھۆل لە سووریا".
رۆژی سێی ئابی ٢٠١٤دا، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری دیکەیش ئاوارەبوون، ئەمە وێڕای ئەوەی سەدانی دیکەیش رفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.