Sangar Hamad Azeez
05 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
دیاربەکر - AA
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ١١ شاردا لە تورکیا ٢٤ گومانلێکراو دەستگیرکران، کە بەشێکیان بەرپرسن لە چالاکییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی داواکاری گشتی دیار بەکر،لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای ئەوەی دەستنیشانکرا کە پارە بۆ وڵاتانی سووریا، لوبنان ،عێراق، ئیندۆنیزیا و لیبیا نێردراوە لە ١١ شاردا زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا .
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا وێڕای دەستگیرکردنی ٢٤ گومانلێکراو، هاوکات دەستگیرا بەسەر ٥٧٩ هەزار و ٦٠٨ دۆلار ، پێنج هەزار و ٢٨٥ یۆڕۆ ، یەک میلیۆن و ٣٠٤ هەزار و ٨٨٥ لیرەی تورکی و ١٢٤ هەزار و ٨٠٠ لیرەی سووری لەگەڵ ٣٦ تەلەفۆن، ١٨ کۆمپیوتەر، ١٠ هارد دیسک و چەند بەڵگەیەکی دیجیتاڵی .