Hülya Çorakçı Ertan,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ -AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەگەر سەرکەوین ھەموو پێکەوە سەردەکەوین و ئەگەر بدۆڕێین ھەموو پێکەوە دەدۆڕێین. ئەو تورکیایەی کە لە میانی ١٦ ساڵی رابردوودا سێ ھێندە گەشەمان پێیداوە، کاتێک لە قۆناغی داھاتوودا دووھێندەی دیکە گەشەی پێدەدەین، دەگەینە ئامانجەکانی ٢٠٢٣مان. ئیتر ئەو کاتە ھەموو پێکەوە دەگەینە ئاستێکی جیاواز. ئەم تورکیا نوێیە، ئینشائەڵڵا لەگەڵ خۆیدا دەروازەی قۆناغێکی نوێ بەڕووی ھەمووان لە ناوچەکە و جیھاندا دەکاتەوە".