Mazın Asad
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
کەمال گولەن پارێزەر و برازای رێبەری رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی فەتحوڵڵا گولەن لە شاری کاستامۆنو دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، کەمال گولەن پارێزەر و برازای رێبەری رێکخراوی تیرۆریستیی قەتحوڵڵاچی کە لە ھەمان کاتدا بێژەری کەناڵی STV یە، لەکاتی کۆنترۆڵی رێگەوبان لە شارۆچکەی ئاراچی سەر بە شاری کاستامۆنو دەستگیر کرا.
کەمال لەکاتی چوونی بۆ ماڵی خەزوری دەستگیر کرا و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کاستامۆنو گواسترایەوە.