Bilal Kahyaoğlu, Cihan Okur
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
كاستامۆنو - AA
دواى لافاوەكەى شاری بۆزكورت سەربە پارێزگاى كاستامۆنو، تيمەكانى هاوكارى و رزگاركردن بەردەوامن لەسەر كارەكانيان.
لە ئەنجامى كاريگەریی بارانى بە لێزمە لە شارەكەدا، ئاستى ئاوى رووبارى ئەزينە بەرزبوويەوە و ژمارەيەكى زۆر خانوو و شوێنكار ژێرئاو کەوتن.
وەزيرى ناوخۆيی توركيا، سولەيمان سۆيڵو كە بە مەبەستی بەداواداچوونی دۆخەکە، گەيشتە شارەکە و تاكو درەنگانى شەو هاوكاريی تيمەكانى رزگاركردنى كرد.
سولەيمان سۆيڵو چاودێرى كارەكانى رزگاركردنى ئەو هاووڵاتیيانەى كرد كە گيريانخواردبوو، هەروەها گوێی لە هاووڵاتييان گرت.
كارەكانى رزگاركردنى هاووڵاتييان لەلايەن تيمى سهرۆكایهتی ئیدارهدانی كارهسات و باری لهناكاو (AFAD)، تيمى بەهاناوەچوونى پزيشكيى نيشتيمانى (UMKE) و تيمى رزگاركردنى جەندەرمە، هەروەها تيمەكانى شارەوانى بەردەوامە.
لەو شوێنانەى كە ئاستى ئاوى تیایدا بەرزبووەتەوە، بەلەمی چووپ، شۆفڵ و بلدۆزەر بەكاردەهێندرێت.
هاوكات باڵەخانەيەكى هەشت نهۆمى لە ناوەندى شارەكە كە پێشتر چۆڵكرابوو رووخا و باڵەخانەيەكى هەشت نهۆميی ديكەیش كە ئەويش چۆڵكراوە تووشى زيانێكى گەورە بووەتەوە.