Özgür Alantor
07 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2020
کاستامۆنو- AA
لە گوندی تەپەهارام-ی سەر بە پارێزگای کاستامۆنو، ئاگر کەوتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
لە ئێشتاشدا هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن.

پارێزگاری کاستامۆنو، عەونی چاکر، خۆی سەردانی گوندەکەی کرد و لە بارەی رووداوەکەوە زانیاری وەرگرت.
چاکر لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئاگرەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ی شەوی رابردوو بەهۆی شۆرتی کارەبا کەوتوەتەوە و رایگەیاند: "ئاگرەکە لە ماوەیەکی کەمدا گوازرەوەتەوە بۆ خانووەکانی دیکە و بەداخەوە تا گەیشتنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، ١٠ خانوو و بەشێکی مزگەوتی گوندەکە سووتاون".
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و گوتی: "ئەو خانووانەی سووتاون، پێنجیان چۆڵ بوون و دانیشتوانی پێنج خانووەکەی دیکەش چوونەتە ماڵی خزمەکانیان".
مستەفا قادرئۆغڵو یەکێکە لەو هاووڵاتییانەی خانووەکانیان سوتاوە، لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە سەرەتا وایان زانیوە ئاگرەکە بچوکە و رایگەیاند: "هەوڵماندا لەگەڵ خەڵکی گوندەکە ئاگرەکە بکوژێنینەوە، سەرەتا توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین بەڵام کاتێک ئاوی ناو حەوزی گوندەکە تەواو بوو، ئاگرەکە لە کۆنتڕؤل دەرچوو. تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە درەنگ هاتن ئەگەر زوو گەیشتبان ئەم خانووانە نەدەسووتان".
